دەستڕێژی گوللە کرایە سەر دیپلۆماتێکی بێلاڕووسی

دەستڕێژی گوللە کرایە سەر دیپلۆماتێکی بێلاڕووسی

پەیامی کورد    ...   میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئانکارا پایتەخت دەستڕێژی گوللە لە ئەلێکساندەر پۆگانشێڤ، ڕاوێژکاری کاروباری کارگێڕی ووڵاتی بیلاڕووسیا کراوە و بەسەختی بریندارکراوە.
بەپێی ماڵپەڕی خەبەرتورک، ئەو دیپلۆماتکارەی دەستڕێژی گوللەی لێکراوە ناوی ئەلیكسانده‌ر پۆگانشێر، راوێژكاری كاروباری كارگێڕی باڵیۆزخانه‌ی بیلاڕووسیایە، به‌ دوو گوللـه برینداركراوە و برینەکانی سەختن، دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره و‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌دا له‌ژێر چاودێری ووردی پزیشکیدایە.
دوای ڕووداوەکە، ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری ئانکارا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ڕووداوەکە سیاسی نیە، بەڵکوو لە ئەنجامی گفتوگۆیەکی تووندی نێوان دیپلۆماتکارەکە و هاووڵاتییەکی تورک روویداوە، کە لە ناوچەی ئۆرانی شاری ئانکارا دراوسێی یەک بوون".
ووتیشی، "تەقەکەرەکە سەربازێکی خانەنشینەو و لەگەڵ دیپلۆماتکارەکە دراوسێ بوون، دوای ئەوەی گفتوگۆیەکی تووند کەوتوەتە نێوانیان ئەو رووداوە ڕوویداوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە