بەهۆی کەوتنی تابلۆیەکی ریکلام لە هیندستان 12 کەس کوژران

بەهۆی کەوتنی تابلۆیەکی ریکلام لە هیندستان 12 کەس کوژران

بەهۆی ئەو باران و شاری مۆمبای هیندستانی گرتووەتەوە، تابلۆیەکی گەورەی ریکلام کەوت و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە توانراوە هەشت تەرم دەربهێننەوە و هێشتا چوار تەرم لەژێر تابلۆی ریکلامەکەدا ماونەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، بەهۆی ئەوەی شوێنی رووداوەکە لە بەنزینخانەیەکەوە نزیکە دەرهێنانەوەی تەرمەکان ئەستەم بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە