پەیامی کورد … 124 ملیۆن كه‌س لە جیهاندا كه‌وتونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاری
راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان زیادیكردووه. ته‌نیا له ساڵی 2020دا، 124 ملیۆن كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه و 230 ملیۆن كه‌سیش خواردنی پێویستیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، رێژه‌ی هه‌ژاری ساڵی رابردوو له كۆتدیڤوار له رۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقا 39. 4% بووه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند "كۆی به‌رهه‌می نێوخۆیی جیهان له ساڵی 2020 به رێژه‌ی 4. 6% دابه‌زیوه. له شوباتی ئه‌مساڵ 36 وڵاتی كه‌مداهات یان كه‌وتبوونه نێو قه‌رزی گه‌وره یا كه‌وتبوونه نێو مه‌ترسییه‌وه. هێنده‌ی 255 ملیۆن كار، كاتژمێری كاركردنمان له‌ده‌ستدا، كه ده‌كاته چوار هێنده‌ی ئه‌و كاتژمیرانه‌ی له ساڵی 2007 تاوه‌كو 2009 له‌ده‌ستچوون".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ساڵی 2019 به‌پێی زانیارییه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ك ملیار كه‌س له نێوبازنه‌ی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن، و ئه‌گه‌ر به پێی پێوه‌ره‌كانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، دوو ملیار كه‌س به‌هه‌ژاری داده‌نرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە