150 هەزار پیاو لە عێراق خۆیان بە ژن ناونووس كردووە

150 هەزار پیاو لە عێراق خۆیان بە ژن ناونووس كردووە

دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی لە عێراق ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 150 هەزار پیاو لە عێراقدا، خۆیان بە ژن ناونووس كردووە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی نایاسایی، مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بەدەست بێنن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر چەند جارێك هەواڵی لەم جۆرە بڵاو دەكرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە نەجم عەقابی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی كاری حكوومەتی فیدراڵیی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (ئەلسۆمەریە)، ڕای گەیاند كە دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتیی دۆسیەی زیاتر لە 150 هەزار پیاوی ئاشكرا كردووە، كە خۆیان بە ژن ناونووس كردووە، تا پارەی چاودێریی كۆمەڵایەتیی بە ناوی ژنانی هەژارەوە وەربگرن.

عەقابی ئەوەشی گوتووە كە ئەمە لە كاتێكدایە هەزاران ژن لە عێراق شایەنی وەرگرتنی پارەی چاودێریی كۆمەڵایەتیین، كەچی لەو مافەیان بێبەش كراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە