چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ناڕوونە

چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ناڕوونە

پەیامی کورد    ...    چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ناڕوونە.

دوو مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوری "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئاران" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەن ١٦ ساڵە، پاش دەسبەسەر کرانیان بۆ شاری سنە، ڕاگوێزران.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای ناڕوونی شوێنی بەندکردنی ئەو دوو مێرمنداڵە و بەدواچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

جێگای ئاماژەدانە ئەو دوو مێرمنداڵە ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یانەیەکی وەرزشی لە لایەن هێزەکانی زانیاری و هەواڵگرییەوە دەسبەسەر کران و ئازار و ئەشکەنجە دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە