حوسییەکان هێرشیانکردە سەر 2 پاپۆڕی جەنگی ئەمریکی و 3 کەشتی

حوسییەکان هێرشیانکردە سەر 2 پاپۆڕی جەنگی ئەمریکی و 3 کەشتی

حووسییەکانی یەمەن، رایانگەیاند هێرشیان کردۆتە سەر 2 پاپۆڕی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سوور 3 کەشتی لە زەریای هێند و دەریای سوور.

یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکانی یەمەن لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا بە بێ باس کردن لە کاتی رووداوەکە رایگەیاند، بە درۆن هێرشیان کردۆتە سەر 2 پاپۆڕی جەنگی ئەمریکی و بە مووشەکیش هێرشیان کردۆتە سەر کەشتییەکان.

تا ئێستا لایەنە ئەمریکییەکان و هەروەها ناوەندەکانی کەشتیوانی لەم بارەوە بێدەنگەیان هەڵبژاردووە هیچ شتێکیان رانەگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە