کۆپتەرێکی ئەرمیکی لە زەریای هێمن بەربوویەوە

کۆپتەرێکی ئەرمیکی لە زەریای هێمن بەربوویەوە

پەیامی کورد … کۆپتەرێکی ئەرمیکی لە زەریای هێمن بەربوویەوە

هێزی دەریاوانی ئەمریکا لە زەریای هێمن کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئەمریکای لە کەناراوەکانی سان دیگۆ راگەیاند، کە لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکۆڵنەوە فڕیوە.

هێزە دەریایەکانی ئەمریکا لە تویتەر بڵاویکردەوە، "ئیم. ئێچ- 60 -ئێس" لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنەوە فڕیوە و "سی. ڤی. ئێن 72"، دوای دورکەوتنەوەی بە دووریی 60 میل کەوتووەتەخوارەوە لەنزیک کەناراوەکانی سان دیگۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری گەڕان و ڕزگارکردنی تیمی فڕۆکەکەدا بەردەوامە.

راشیگەیاندووە، تائێستا توانیویانە یەک ئەندامی تیمی فڕۆکەکە رزگار بکەن و پێنج کەس لە تیمەکە بێسەروشوێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە