پەیامی کورد ... ناو لێنانی سوپای پاسداران لە لایەن دۆناڵد ترامپ ەوە ، کەوتە بەر ڕەخنەی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سووریا
بە پێی ڕاپۆرتێک بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنی دوێنێی خۆی لەگەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سووریا لە کاردانەوەی بۆ ناو لێنانی سوپای پاسداران وەکوو تێرۆریست و خستنە ناو لیستی گرووپی تێرۆریستییەوە لە لایەن سەرۆککۆماری ئەمریکاوە ، ڕایگەیاند و ووتی : کە ئەم بڕیارەی ئەمریکا ، هەوڵێکی نەزانانەیە . جەواد زەریف یش هەورەها لەم چاوپێکەوتنە ، بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ ئەم هەوڵ و کارانەی بە کارێکی ئەحمەقانە ناو برد .
زەریف سەفەری سووریای کردووە تاکوو ئەمڕۆ لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا دیدار و چاوپێکەوتن بکات .
پێداچوونەوە و چوارچێوەی جۆراوجۆری پەیوەندییەکانی هەردوولا ، گرینگترین بابەتەکانی ناوچەکە ، هەروەها پێداچوونەوە لە سەر دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ئاستانە و ڕەوەندی سیاسی چارەسەر کردنی ئاڵۆزییەکان لە سووریا ، هەروەها ڕێکەوتننامەکانی سەفەری جێگری یەکەمی ئێران بۆ سووریا لە هەرە سەرەکیترین بابەتەکانی ئەم ووتوووێژە لەم دیدارەدا بوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە