گەورەترین و گرنگترین کەشتیی جەنگیی ڕووسیا لە دەریای ڕەش تەقێندرایەوە

گەورەترین و گرنگترین کەشتیی جەنگیی ڕووسیا لە دەریای ڕەش تەقێندرایەوە

پەیامی کورد... گەورەترین و گرنگترین کەشتیی جەنگیی ڕووسیا لە دەریای ڕەش تەقێندرایەوە

هەرچەندە ئۆکراینا دڵیت "کەشتییەکی زەبەلاحی ڕووسیامان بە ناوی مۆسکۆوا تەقاندووەتەوە"، بەڵام ڕووسیا دەڵێت "تەنیا بەشی کۆگای تەقەمەنی کەشتییەکە تەقیوەتەوە" بێ ئەوەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرابکات.

لەمبارەیەوە ئەلێکسی ئارستۆڤیچ، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاندوە: گەورەترین کەشتیی جەنگیی ڕووسیا لە دەریای ڕەش لە ئاگردا سووتا کە 510 سەرنشینی هەڵگرتووەوە، کێشی کەشتییەکە 12 هەزار و 500 تۆنە و بە گرنگترین کەشتیی جەنگی ڕووسیا لە دەریای ڕەش هەژمار دەکرێت.

هاوکات میدیاکانی ڕووسیاش هەواڵەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەشی کۆگای تەقەمەنی کەشتییەکە تەقیوەتەوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ هێرشێکی ئۆکراینا بکات و دەڵێت "دەستیان بە بەدواداچوون کردووە".

لای خۆیەوە ماکسیم مارچێنکۆ، قایمقامی ناوچەی ئۆدیسا لە باشووری ئۆکراینا، پێشتر ڕایگەیاندبوو سەربازانی ئۆکراینا بە مووشەکی جۆری نێپتۆن، کەشتییەکەیان کردووەتە ئامانج، بەگوێرەی دۆیچەوێلە، سەرەتا میدیاکانی ئۆکراینا بڵاویان کردەوە، کەشتییەکە دوای تەقینەوە لە ئاودا نوقم بووە، بەڵام ڕووسیا ئەوەی ڕەتکردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە