300 ژن و پیاوی ئێرانی لە میوانییەکدا دەستبەسەر کران

300 ژن و پیاوی ئێرانی لە میوانییەکدا دەستبەسەر کران


پەیامی کورد... 300 ژن و پیاوی ئێرانی لە میوانییەکدا دەستبەسەر کران

جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سمنان لە ڕۆژهەڵاتی تاران ڕایگەیاند سێسەد ئافرەت و پیاو لە میوانییەکی شەوانەدا بەشدار بوون دەستبەسەر کراون.

بە گوتەی عەلی میرئەحمەدی ئەم ئافرەت و پیاوانە لە میوانییەکی تێکەڵدا بەشدار بوون و پێچەوانەی ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان جووڵاونەتەوە.

شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم میوانییەش کە هۆڵێکی گشتیی بۆنەکان بووە بە تۆمەتی سەرپێچی لە یاسا داخراوە.

لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەڕێوەچوونی میوانی بە بەشداریی هەردوو ڕەگەز قەدەغە و لە ساڵانی ڕابردوودا هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر دەیان میوانیی لەم شێوەیە و سەدان کەسیان دەستبەسەر کردووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە