دوایین ئاماری هێرشه به‌رده‌وامه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه زیادی كردوه‌و تونها له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 68 كه‌س له‌و ناوچه بارگرژه‌ی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كوژراون.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، تائێستا و له‌دوای هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ی حه‌ماس بۆسه‌ر ئیسرائیل و ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ته‌لئه‌بیب بۆسه‌ركه‌رتی غه‌ززه، 33 هه‌زارو 797 كه‌س تائه‌مڕۆ دووشه‌ممه كوژراون.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌رتای هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌و له ماوه‌ی 7 مانگی ئه‌و شه‌ره‌دا 76 هه‌زار و 465 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە