ئێران 400 ھەزار بەرمیل بەرھەمی ڕۆژانەی نەوتی خاو زیاد دەکات

ئێران 400 ھەزار بەرمیل بەرھەمی ڕۆژانەی نەوتی خاو زیاد دەکات

 

ئێران بەرھەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو زیاد دەکات و دەیگەیەنێتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئەمرۆ یە كشەمە 26_ی ئایار_ی 2024 میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کۆمیتەی ئابووری بە سەرۆکایەتی محەمەد موخبیر کە لە شوێنی ئیبراھیم ڕەئیسی سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری پێسپێردراوە، لە تارانی پایتەخت کۆبووەوە.

ئاناژەی بەوەش كرد، لە کۆبوونەوەکەدا، ئاسانکاری بۆ دابینکردنی ٥،٥ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی بیانی و زیادکردنی بەرھەمی نەوتی خاوی ناوخۆیی، لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانەوە پەسەند کراوە.

لەم چوارچێوەیەدا بەرھەمی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئێران کە لە ڕۆژێکدا سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل بووە، ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی دیکە زیاد دەکرێت و دەگاتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بە ھۆی گەمارۆکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٨وە بەسەر تاراندا سەپێندراون، ئێران لە ڕووی بەرھەمھێنانی نەوتەوە تووشی گرفت ببوو و بەرھەمی ڕۆژانەی ئەو وڵاتە بۆ ژێر دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیبوو، ھەروەھا گەمارۆکان وایکردبوو کە ئێران ڕۆژانە تەنھا ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ھەناردە بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە