کەشناسی عێراق: لە 5 پارێزگا گەرما بۆ سەرووی 47 پلە بەرزدەبێتەوە

کەشناسی عێراق: لە 5 پارێزگا گەرما بۆ سەرووی 47 پلە بەرزدەبێتەوە

 

دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵە و هەندێک هەوریشی لەگەڵدا دەبێت ، لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکووریش پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، لەباشووریش هەندێک بەرزدەبێتەوە ، ڕوونیشی کردەوەکە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی بەسڕەو زیقاڕو نەجەف و موسەنناو بابل 47 پلە تێدەپەڕێنێت، لەبەغدادو کەربەلا ودیوانیەش دەگاتە 46 پلەی سەدی.

ڕۆژی پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ و هەندێک هەوریش دەبێت ولە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوورپلەکانی گەرما هەندێک بەرزدەبنەوە ولەباشووریش گۆڕانکاری لەپلەکانی گەرمادا نابێت.

ڕۆژی هەینیش بەگشتی ساماڵ وپەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.

ڕۆژی شەممەش ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت وپلەکانی گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە