هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە

هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە

پەیامی کورد... هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە

لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ كوتلەی پەرلەمانیی پارتی دادو گەشەپێدان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ ڤلادیمر پوتین سەرۆك كۆماری روسیاو ڤلادیمر زیلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا گفتوگۆیان كردوە لەبارەی هەناردەكردنی دانەوێڵە بە رێڕەوێكی ئارامدا، هەروەكو پێشوتر هەناردەكردنی دانەوێڵە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە.

پێشتر وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند بوو كە هاتوچۆكردنی كەشتیەكان لەو رێڕەوە ئارامەی دابینكرابوو بەپێی رێككەوتننامەی دەریای رەش لەنێوان ئۆكرانیاو توركیاو روسیا بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵەو خۆراك بۆ بازاڕەكانی جیهان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە