بیل گەیتس: دوای ئۆمیكرۆن نەوەیەكی تر نایەت خێراتر بگوازرێتەوە

بیل گەیتس: دوای ئۆمیكرۆن نەوەیەكی تر نایەت خێراتر بگوازرێتەوە

پەیامی کورد … بیل گەیتس: دوای ئۆمیكرۆن نەوەیەكی تر نایەت خێراتر بگوازرێتەوە

بیل گەیتس ملیاردێری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێشبینی ئەوە دەكات، دوای كۆتایی هاتنی شەپۆلی نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا، توشبووانی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبنەوە و ئەو نەوەیە رێژەیەكی زۆر بەرگری دروست دەكات.

گەیتس لە میانەی بەشداری كردن لە گفتوگۆیەكدا دەربارەی پەتای كۆرۆنا لەگەڵ "دیڤی سریزار" سەرۆكی بەشی پزیشكی جیهانی لە زانكۆی "ئیدنبەرە" وتی، ئەو ڤاكسینانەی ئێستا هەن لە دوو شتیان كەمە، یەكەمیان رێگەگرتن لە توشبوونی ئەوانەی وەریان گرتووە، دووەمیش مانەوەی كاریگەرییەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ.

رونیشیكردووەتەوە، دەركەوتنی نەوەیەكی تر كە لە "ئۆمیكرۆن" خێراتر بگوازرێتەوە ئەگەری نییە، بەڵام لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە چەندین جار تووشی سوپرایز بووین.

ئەو ملیاردێرە ئەمریكییەكە پێشی وایە، ئۆمیكرۆن رێژەیەكی زۆر بەرگری لە جیهاندا دروست دەكات، لانیكەم بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەها دوای كۆتایی هاتنی شەپۆلی ئەو نەوەیە ژمارەی توشبووان بەشێوەیەكی زۆر كەمدەكات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە