پەیامی کورد … کوڕی سەرۆک عەشیرەتێکی عێراقی کوژرا
میدیاكانی عێراق بڵاویانكره‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌سترێژی گوللـه له كوڕی سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی عێراقی كراوه‌و كوژراوه، گه‌نجانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ش كۆبوونه‌ته‌وه و داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە 12-7-2021 میدیا عێراقییەکان بڵاویانكرده‌وه، چەکدارانی نەناسراو بە ئۆتۆمبێل دەستڕێژی گوللـەیان لە شێخ تەحسینی کوڕی شێخ خالید جەبرلعەلی، میری عەشیرەتی بەنی کەعب لە عێراق، کردووەو ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
میدیاكان ئاشكرایانكردووه، رووداوەکە لە نزیک پردی ئەلعەبوس لە شارەدێی میشرەح لە باشووری پارێزگای میسان رووی داوەو، چەکدارەکانیش دوای کوشتنی ناوبراو هەڵاتوون.
میدیاكان نوسیویانه، گەنجانی ئەو عەشیرەتە بە چەکەوە لە بەردەم دیوانی میرەکەیان کۆبوونەتەوەو، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی خوێنی کوڕی سەرۆک عەشیرەتەکەیان دەکەن.
پۆلیس و ئاسایشی میسان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووەو، داوایان لە کەسوکاری کوژراوهكه کردووە، هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت، تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە