پەیامی کورد ... سوپاسگوزاری ئەمریکا بەرامبەر هەڵوێستی پۆزێتیڤی هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی
هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی کە بە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ ئیسرائیل ، لە پیلانی " ئاشتییەکەمان پاڵپشتی یان کرد .
بە پێی راپۆرتێک لە بنکەی هەواڵی ئاسکیۆس ، بەرپرسێکی بالای ئەمریکی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان لە کاردانەوەی پۆزێتیڤی هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پیلان " ئاشتیمان " کە ڕۆژی شەممە لە دانیشتنی یەکیتی عەرەب دا لە قاهیرە ڕاگەێندرا ، سوپاسگوزاری دەکات و تەنیا بە هیممەتی ئامادەیی لەبواری هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی نوێ دەبین لە ڕەوەندی حەل و چارەسەری کێشەکان کە بە هۆی ئەوەوە نەتەوەی فەلەستین بە دەیان دەیە لە ڕەنج دا بە سەر دەبەن ، بازدانێکی سەرکەوتووانەمان هەبێت .
هەروەها ئەم سەرجاوەیە ڕایگەیاند : بڕیارەکانی پێشووی یەکیتی عەرەب بۆ سەرنجڕاکێشان ە ڕازی کردنی ڕابەری فەلەستینی هەوڵ دەدات و بە ئاشتی و پێشکەوتن بە کۆتا نەهاتووە هەر لەم ڕووەوە تاقیکردنەوەی ڕەوشگەلی نوێ گرینگە ، ئەگەر نا چآورەنووسی فەلەستینییەکانی ناگۆڕدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە