ئەمڕۆ شەممە، 27ـی نیسانى 2024، ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن بڵاویکردەوە، کاتژمێر17.36 خولەک بەکاتی ناوخۆى وڵاتەکە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە.
هەروەها باسی لەوەش كردوە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 540 کیلۆمەتر روویداوە.
دوورگەکانی ئۆگاساوارا کە لە ناوچەکەدا بە دوورگەکانی بۆنین ناسراون، دەکەونە دووریی هەزار کیلۆمەتری باشووری رۆژهەڵاتی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و هەزار و 600 کیلۆمەتری باکووری رۆژئاوای دوورگەی گوام لە رۆژئاوای زەریای هێمن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە