پلەكانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە

پلەكانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە

پەیامی کورد … پلەكانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرز دەبنەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمان دەدات و جەختلەوەدەكاتەوە، كاتژمێرەكانی 2 بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ زۆر گەرم دەبن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوكراوەیەكدا باسی لەوەكردووە، بە هۆی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزیی، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە رۆژانی پێشوو.

 

رونیشكراوەتەوە، ئەوەش لەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەكات و رۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممە پێشبینی دەكرێ بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بكرێ لەم مانگەدا لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٩ پلەی سەدی بۆ سەنتەری شارەكان و ناوچەكانی گەرمیان.

 

بەڕێوەبەرایەتییەكە جەختیلەوەشكردووەتەوە، كەمرترین كاتەكان لە نێوان كاتژمێرەكانی٢ بۆ ٤ی پاش نیوەڕۆ دەبن و پلەكانی گەرمانش لە پارێزگاكانی عێراق دەگەنە ٥٠ پلەی سەدی و زیاتریش.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە