بەگوێرەی راپرسییەک، بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە، زۆربەی خەڵکی تورکیا توانای کۆکردنەوەی پارە و پاشەکەوتیان نییە و نیوەی خەڵکی ئەو وڵاتەش ناتوانن گەشت بکەن.
بەگوێرەی راپرسییەکە، کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی ئارێدا پیار لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە، 73.1٪ی خەڵکی تورکیا ناتوانن پاشەکەوت بکەن و بۆ کاتی پێویست هەڵیبگرن، هۆکاری سەرەکیش بۆ بەرزیی نرخی شتومەک و خواردن و خراپی دۆخی دارایی دەگەڕێنەوە.
وەکو لە راپرسییەکەدا هاتووە، 50.7٪ـی خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی خراپی دۆخی دارایی و داهاتیانەوە لە پشووەکاندا ناتوانن گەشت بکەن و ناچارن لە شارەکانی خۆیان بمێننەوە، هاوکات 46.5٪ی بەشداربووانی راپرسییەکە ئاماژەیان بەوەکردووە، باری داراییان خراپە، 42.2٪ گوتوویانە بارودۆخیان ناوەندە و تەنیا 11.3٪ گوتوویانە بارودۆخی داراییان باشە.
هەر بەگوێرەی راپرسییەکە، 53.3٪ی خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان دۆخی ئابووری وڵاتەکەیان بە خراپ دەزانن و 18.5٪ بە ناوەند و 30.9٪ش بەرامبەر ئابووری وڵاتەکەیان گەشبینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە