چوار کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە گوللە باران کران

چوار کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە گوللە باران کران

پەیامی کورد ...  بە گوێرەی زانیارییەکان ڕۆژی ڕابردوو چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، " ٢٤ی دسامبری ٢٠١٨ " هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری شاری خۆی، کۆڵبەرێکیان بە ناوی “فەرشاد میرزایی” دایە بەر دەستڕێژی گوللە.

فەرشاد میرزایی خەڵکی گوندی “ بلەسووری خواروو ” لە ناوچەی قوتوری کە دوای ئەوەی کە بە سەختی بریندار بووە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی شاری وان لە باکووری کوردستان کراوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی سەردەشت بە ناوی ستار خزری لە سنووری نێوان سەردەشت و ڕانیە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بریندار کرا، ناوبرا بۆ چارەسەری پزیشکی براوەتە شاری مەهاباد.

هاوکات،دوو کۆڵبەری خەڵکی شآری سەقز بە ناوەکانی “ئیبراهیم محەممەد ڕەحیم” تەمەن ٤٠ ساڵ و “عەتا محەممەدزادە” تەمەن ٤٨ ساڵ لە سنوورەکانی سەردەشت  بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە