بەگوێرەی ناوەندی تۆماری ئاوارە ناوخۆییەكان لە جنێڤ، تاكو كۆتایی ساڵی ڕابردوو ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەكانی جیهان بۆ 76 ملیۆن كەس بەرز بۆتەوە.
ئەلێكساندرا بێلاك، بەڕێوەبەری ناوەندی تۆماری ئاوارە ناوخۆییەكان لە جنێڤ، ئاماژە بەوە دەدات، لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستی نوێی مەترسیدارمان بەدی كردووە كە خەڵك لە ئەنجامی ململانێ و توندوتیژییەوە ناچاربوون ناوچەكانیان بەجێ بهێڵن.
جەختی لەوەش كردەوە، بەردەوامی ئەو ململانێ و توندوتیژییانە وای كردووە، ملیۆنان كەس لەو ئاوارانە نەتوانن بگەڕێنەوە زێد و ناوچەكانیان و ژیانی ئاساییان دەست پێ بكەنەوە.
هەر بەگوێرەی ئاماری ناوەندەكە، شەڕ و پێكدادانەكان لە سوودان و كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ و كەرتی غەززە، نزیكەی دوو لەسەر سێی ژمارەی ئاوارە ناوخۆییە نوێیەكانی ئەمساڵن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە