ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران بڵاویكردووەتەوە، هەریەکە لە مەسعود پزشکیان، مستەفا پور محەمەدى، سەعید جەلیلى، عەلى رەزا زاکانى، ئەمیر حسێن قازی زادە، محەمەد باقر قاڵیباف، وەکو كاندید شیاوبوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران پەسەندکراون.
لەو شەش کەسە پێنجیان نەریتخواز و یەکێکیان ریفۆرمخوازە، محەممەدباقر قالیباف، سەعید جەلیلی، ئەمیرحوسێن قازیزادەی هاشمی، عەلیڕەزا زاکانی و مستەفا پوورمحەممەدی لە بەرەی نەریتخوازان و مەسعود پزشکییان لە بەرەی ریفۆرمخوازانە.
هاوكات، مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشوو؛ عەلی لاریجانی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار لە کابینەی حەسەن رووحانی لە دیارترین ئەو کەسانەن شیاوبوونیان رەتکراوەتەوە.
جێگەی باسە، بڕیارە لە سبەینێ دووشەممەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستپێدەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە