سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌ى دابه‌شكردنى عێراق ناوه‌ستێت و داعش، به‌شێك بوو له‌و پرۆژه‌یه و ده‌ڵێـت، هێزیان له‌سه‌ر رێگاى داقوق-دوز، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆیدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد " كۆمه‌ڵێك هه‌واڵى ناڕاست بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه خزمه‌ت به داعش ده‌كات "، وتى، ئه‌وان قورسایى دارایى گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى، ناوچه‌كانه‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخى كه‌ركوك و مه‌ترسى داعش عه‌بادى وتى، هێزى زیاتریان له سه‌ر رێگاى داقوق-دوز، بڵاوكردووه‌ته‌وه، "ئه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانى دوژمن ده‌سته‌پاچه ده‌كات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە