عەبادی ئێرانی بە دەستێوەردان لە عێراق تاوانبار کرد

عەبادی ئێرانی بە دەستێوەردان لە عێراق تاوانبار کرد

پەیامی کورد ...  سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستێوەردانی ئێرانی لەم ووڵاتەدا بە هۆکاری هەڵنەبژاردنی دووبارەی بە سەرۆکوەزیرانی خۆی زانی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " شفقنا " ، حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە ووتوووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی " ئەلشەرقییە " ی عێراق ووتی : بە بڕوای من دەستێوەردانی ئێران بەربەست بوو لە دووبارە بوونم بە سەرۆکوەزیران و هۆکاری ئەوەش پابەند بوونی من بە گەمارۆوکانی ئەمریکا لە دژی تاران دەگەڕێتەوە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێرانییەکان لە سەر ئەم بابەتە هەست بە مەترسی دەکەن ، هەر لە بەر ئەوە لە " عادل عەبدۆلمەهدی " پشتیوانی دەکەن .

عەبادی هەروەها ووتی : بابەتی من لە سەر گەمارۆەکانی ئەمریکا دژی تاران ڕوون و دیارە کە من پێچەوانە و دژی ئەو گەمارۆیانەم بەڵام لە حاڵی ئێستادا هیچ کات ووڵاتەکەم ناخەمە بن مەترسییەوە

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : ئێران بە درووست کردنی هەوایەکی دژبەری بیر و باوەڕەکان لە عێراقدا بۆ پێش گرتن لە دووبارە بوونەوەم بە سەرۆکوەزیران هەوڵیدا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە