پەیامی کورد ... عادل عەبدۆلمەهدی نیگەرانی خۆی دەربارەی فڕینەکانی نزیک بە ناوچەگەلی سەربازی دەربڕی .
عادل عه‌بدۆلمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عیراق، نیگه‌رانى خۆى له فڕینى چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى بێ مووڵه‌ت به‌سه‌ر ناوچه سه‌ربازیه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند و جەختیش ده‌كاته‌وه هه‌ر هێرشێك ئه‌نجامبدرێت هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشى هاووڵاتیان و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى عیراق.
عادل عه‌بدۆلمه‌هدى له‌لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە : ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى شەڕخوازانە رێگه‌پێنه‌دراو وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشى هاووڵاتیان و به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى عێراق ته‌ماشاده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكردوه، كاره نائاساییه‌كان له به‌ئامانجگرتنى بنكه سه‌ربازییه عیراقییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه بیانیه‌كان به‌ئامانجگرتنى سه‌روه‌ری عیراق و ده‌ستدرێژیكردنه بۆسه‌ر ده‌وڵه‌ت، حكوومه‌ت رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ راوه‌دوونانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، به‌نیگه‌رانیه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و زانیاریانه ده‌كه‌ن، كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى رێگه‌پێنه‌دراو له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌نجامدانى كارى جه‌نگى رێگه‌پێنه‌دراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه، پێویسته هه‌وڵه‌كان به‌ره‌و شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و سه‌پاندنى ئاسایش و پشتگیرى ده‌وڵه‌ت ببرێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆنا. داواش ده‌كات پێشێلكاریه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته یه‌كلایه‌نه‌كان بوه‌ستێنرێن و رێزى سه‌روه‌رى و یاساكانى عیراق بگیرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە