پەیامی کورد ... عەلی خامنەیی بەم شێوەیەک هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات
خامنهیی بە پیتاندنى یۆرانیۆم هەڕەشە لە دونیا دەکات
عەلی خامنهیی ڕابەرى باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند : ئێران لە پرسى ناوەکی پاشەکشە ناکات ،بێگومان ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم ٢٠% دەمێنێتەوە و تا هەر ڕێژەیەک پێویست بکات زیادی دەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خامنەیی درووستکردنى چەکى ئەتۆمى بە حەرام زانیوە، بەڵام شڕۆڤەکاران پێیان وایە ئەم قسەیەى خامنەیی تەنیا بۆ فریودانى دونیایە و دەیهەوێت کات بدزێت بۆ ئەوەى ئەو چەکە درووست بکات و دواتر بەو چەکەوە بێتە سەر مێزى گفتوگۆ لەگەڵ جیهاندا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە