" عەلی خامنەیی " ڕابەری باڵای ئێران لە ووتاری هەینی ئەمڕۆی تاراندا ووتی: تاران گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژئاوادا ناکات سەبارەت بە بوونی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوەش دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ ئێران کە هەوڵیدا باس لە ڕۆڵی تاران بکات لە ناکۆکییەکانی ناوچەکەدا.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان لۆدریان لە گەشتەی بۆ تاران بەمەبەستی ئەوەی جەخت لە پشتیوانی ئەورووپا بکاتەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی و لە هەمان کاتدا تیشک بخاتە سەر ترسەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە موشەکییەکەی ئێران و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا.
ماڵپەری فەڕمی خامنەیی لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە " ووڵاتانی ئەورووپی دێن بۆ لامان و دەڵێن دەمانەوێت سەبارەت بە بوونی ووڵاتەکە لە ناوچەکەدا گفتوگۆ بکەین. ئەوە پەیوەندیی بە ئێوەوە نیە. ئەمە ناوچەی ئێمەیە ئێوە بۆچی لێرەن؟"
خامنەئی وتی ئێران تەنها لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکات.
سوپای پاسدارانی ئێران بە هەزاران سەرباز و چەکی ناردووە بۆ سوریا بۆ پشتیوانیکردنی سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد لە جەنگی ناوخۆی سوریادا کە ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە. ئیسڕائیلیش ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵدەدات بوونێکی سەربازیی هەمیشەیی هەبێت لە سوریادا.
هەروەها خامنەئی بوونی هێزەکانی ئەمەریکای لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا بە گەندەڵی و فیتنە ناودێر کرد و وتی ئیران داوای مۆڵەت لە واشنتن ناکات تاوەکو چالاکیی هەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
وتی " ئێمە کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکادا دەکەین کە بمانەوێت لە ئەمریکا بین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە