پەیامی کورد ... عەللاوی داوای دادگایی‌کردنی تاوانبارانی دژ بە خۆپیشاندەران دەکات .
ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیەتی وه‌ته‌نی یه، داوا ده‌كات دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه دروستبكرێت، كه تاوانیان دژ به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ی سزا بدرێن.
له سه‌ره‌تای مانگی 10ی ساڵی رابردوه‌وه خۆپیشاندانی به‌رفراوان دژ به نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری عیراق له به‌غدای پایته‌خت و شار و شارۆچكه جیاوازه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ده‌ستیپێكردوه و به سه‌دان خۆپیشانده‌ر كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربون، كه به‌شێكی كه‌میان له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیەتی وه‌ته‌نی یه، داوای درووستكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه تاوانیان دژبه خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌یاد عه‌للاوی، كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی خاوه‌نی 21 كورسییه له په‌رله‌مانی عیراقدا، داواشیكردوه، دادگاكه له چه‌ند دادوه‌رێكی خانه‌نشینكراو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق پێكبهێنرێت و راسته‌وخۆ سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێت.
هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌یشی كردوه، پێویسته دانیشتنه‌كانی دادگایه‌كه به‌شێوه‌ی ئاشكرا بۆ بكوژان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانیان دژ به خۆپیشانده‌رانی ئاشتییانه ئه‌نجامدا، به‌ڕێوه‌بچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە