عەممار حەکیم سەبارەت بەم ڕووداوە هۆشداری دەدات

عەممار حەکیم سەبارەت بەم ڕووداوە هۆشداری دەدات
پەیامی کورد     ...    عەممار حەکیم سەبارەت بەم ڕووداوە هۆشداری دەدات

عەممار حەکیم دەربارەی گەڕانەوەی تێکهەڵچوون گەلی تایفەیی لە دیالە هۆشداری دا .

عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی عێراق ، سەبارەت بە دەربارەی گەڕانەوەی تێکهەڵچوون گەلی تایفەیی لە دیالە هۆشداری دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : پارێزگای دیالە نیشانەی عێراق ێکی بچووکە و لە پێکەوژیان ی ئاشتیانە و برایانەدا لە نێوان فیرقەکان ، قەوم و تائیفەکانی دیکەدا نموونەیە . ئەم پارێزگایە لە ڕابردوویەکی نزیک دا بینەری یاکگرتنی بیروڕاکان بووە بۆ دوور خستنەوەی دەستی پیسی داعش لەم ناوچەیەدا .

هەروەها ووتی : هەر لێرەوە سەبارەت بە درووستکردنی شەڕ و ئاژاوە و گەڕانەوەی گێرەو کێشەگەلی فیرقەیی لە ژێر هەر ناوێکدا هۆشداری دەدەم و داوا لە شێخ و گەورەکانی تائیفەکان ، نۆخبەگەلی کۆمەلایەتی و نەهاد و دامەزراوەگەلی سیاسی دەکەم کە سەبارەت بەم نەخشە پیس گەلە هۆشیار و ئاگادار بن و دان بە خۆیاندا بگرن و کۆتایی بە دۆخی نالەباری دیالە بهێنن .

سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕێکخراوگەلی ئەمنییەتی بە ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆیان بۆ پاراستنی ئەمنییەت و پاراستن و پارێزگاری کردنی گیانی هاووڵاتیان بانگهێشت کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە