عەرەبستان : حەجی ئەمساڵ تەنیا بۆ دانیشتوانی عەرەبستان دەبێت

عەرەبستان : حەجی ئەمساڵ تەنیا بۆ دانیشتوانی عەرەبستان دەبێت

پەیامی کورد      ...    عەرەبستان : حەجی ئەمساڵ تەنیا بۆ دانیشتوانی عەرەبستان دەبێت .

عەرەبستان سەعوودی ڕایگەیاند کە بە هۆی گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا ، مەراسیمی حەجی واجب ی ئەمساڵ بە شێوەی سنووردار و تەنیا بۆ ژمارەیەک لە نەتەوەگەلی جۆراوجۆر دانیشتووی عەرەبستانی سەعوودی بەڕێوە دەبات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە لاجزیرە ئاژانسی فەرمی عەرەبستانی سەعوودی بە پشت بەستن بە وەزارەتی ەحجی ئەم ووڵاتە بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ووتی : بە گرینگیدان بە زیادبوونی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بە هۆی نەبوونی واکسەن و نەپاراستنی نێوەندی کۆمەڵایەتی لە نێوان زیارەتکاران ئەم بڕیارە گیراوەتە بەر 

جێگای ئاماژەدانە ساڵانە زیاتر لە دوو میلیۆن کەس لە مەراسیمی حەج بەشداری دەکەن بەلام ڤیرووسی کۆرۆنا ئەم بابەتە نزاکارییەی ساڵانەی موسڵمانانی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە