ئایا عەرەبستان ، پاکستان مەجبوور بە شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات ؟

ئایا عەرەبستان ، پاکستان مەجبوور بە شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات ؟

پەیامی کورد  ...  ئایا عەرەبستان ، پاکستان مەجبوور بە شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات ؟

سەعوودییەکان بە گرینگیدان بە سەرچاوە داراییەکان ، شت ومەکی هاوکاری و یارمەتی بۆ ئەو ووڵاتەیان لە بەردەست دایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە مەقالەی بڵاوکراوە لە لایەن ئەندیشکەدەی شەورای ئاتلانتیک ساڵیانێکی زۆرە کە پاکستان لە نێوان ئێران و عەرەبستان بێ لایەنی گرتووەتە بەر بەڵام لەوانەیە ئەم جارە مەجبوور بێت کە لایەنێک هەڵبژێرێت .

پاکستان پێویستی لە ڕادەبەدەری سەرچاوەی داراییە و عەرەبستان شتومەکی بە جێ بۆ یارمەتی و هاوکاری بۆ ئەم ووڵاتەی لە بەر دەست دایە .

وەلیعەهدی عەرەبستان ، موحەمەد بن سەلمان ، ناوچەی ئاسیای بەشێک لە تێڕوانینی داهاتووی ووڵاتەکەی دەزانێت .

سەفەری ئەو بۆ چەندین ووڵاتی ئاسیایی بەڵام ئەو ئامانجێکی کورت خایەنیشی پەیڕەو دەکرد ئەویش : نۆژەنکردنەوەی ڕووخساری شێواوی ئەم ووڵاتە لە دوای شەڕ لە یەمەن و کوشتنی ترسناکی جەمال خاشقجی .
سەفەرەی سەرەتای ئەو بۆ باشووری ئاسیا ڕوویدا کە ناوچەی ژێرچاودێری ئێران هەژمار دەکرێت .

لە ئاکامی گەمارۆوەکانی ئەمریکا ، ئێران بۆ  باشووری ئاسیا تەمای هەیە . لە سەر گرتنەوەی گەمارۆوەکانی ئەتۆمی ش هۆکاری تەمای زیاتری ئێران بۆ ئەم لایە بووە .

هەرچەندە پاکستان وەکوو ئێران نەکەوتووەتە بەر گەمارۆوە تووندەکان ، دۆخی ئابووری زۆر خراپی هەیە . پاکستان لە بەدەست هێنانی یارمەتییەکانی سندووقی نێودەوڵەتی پارە تووشی کێشە بووە ، بە هۆی ناکامی لە سەرکوتکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان شاهیدی یارمەتییەکانی ئابووری و دارایی واشینتۆن بووەو لەوانەیە بۆ قازانجبەری سەرەکی خۆی یانی چین یش زیاتر لە پێویست تێچووی هەبێت . هەربۆیە سەرۆکوەزیری ئەم ووڵاتە ، عۆمران خان چارەیەک جگە لە ڕوو هێنان بەرەو سەعوودییەکان نییە . کاتێک کە عەرەبستان بە هۆکاری بلاوبوونەوەی کوشتنی خاشقجی لە بن ڕخنەی تووندی نێودەوڵەتی بوو ، ئەو یەکەمین سەفەری خۆی بۆ عەرەبستان ئەنجام دا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە