پەیامی کورد ... عێراق بۆ دەوری دووهەمی ووتوویژەکانی لەگەڵ ئەمریکا ئامادەکاری دەکات .
یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەمییەتی و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە ئامادەکاری ئەم ووڵاتە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوری دووهەمی ووتووێژەکانی نێوان بەغدا و واشینتۆن هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەعران الاعاجیبی لە ووتووێژێک ڕایگەیاند ، دەوڵەتی عێراق لە حاڵی ئامادە کردنی پڕۆگرامەکانی بەرپاکردنی دەوری دووهەمی ووتووێژەکانی نێوان عێراق و واسێنتۆن بە مەبەستی ڕاکشانی سنووری پەیوەندی ئابووری و سیاسی لەگەڵ ئەمریکایە .
ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی پەرلەمان لە لایەن دانووستانکاری عێراقی ویستووە تاکوو لە دەرفەتەکان کەڵک وەربگرن و بە قازانج و لە بەرژەوەندی عێراق و حاکمییەتی ئەو ووڵاتە هەنگاو بنێن چوونکە نەتەوەی عێراق بەو ڕادەیەی کە پێویستی بە کۆمپانیاگەلی سەرمایەگوزاری لە بەشەکانی پیشەسازی ، تەندرووستی و باڵەخانەیە ، پێویستی بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لەم وولاتە نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە