عێراق بانگهێشتی باڵیۆزەکەی لە تاران کردەوە

عێراق بانگهێشتی باڵیۆزەکەی لە تاران کردەوە

پەیامی کورد... عێراق بانگهێشتی باڵیۆزەکەی لە تاران کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی عێراق کرایەوە، ئەوەش بەهۆی دواین هێرش کە لە شەوی رابردوودا کرایە سەر هەولێر.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە دوای هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر ئەمڕۆ داوامان لە باڵیۆزی عێراق لە تاران كردووە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، بە مەبەستی ڕاوێژكردن و لێكۆڵینەوە لە پاشخانی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر.

شەوی ڕابردوو ئێران بە ژمارەیەك مووشەكی بالیستیی بۆردوومانی چەند شوێنێكی جیای لە هەولێر كرد، زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە