پەیامی کورد ... محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق ڕەتكردنەوەی ووڵاتەكەی بۆ بەشداریكردنی ئیسرائیل لەپاراستنی ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی راگەیاند و پێشی وایە بوونی هێزەكانی خۆرئاوا لەناوچەكەدا ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان محەمەد عەلی حەكیم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، عێراق بەشداریكردنی پێكهاتەی جوولەكە لەهەر هێزێكی سەربازی بۆ پاراستنی كەشتیەكان لەكەنداوی عەرەبیدا ڕەتدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ووڵاتانی كەنداو كۆكن لەسەر ئەوەی كەشتیەكان بە ئارامی بەكەنداودا تێپەڕن هەروەها لەرێگەی گفتوگۆوە هەوڵی ئەوەدەدەن بارودۆخەكە هێور بكەنەوە، بەڵام بوونی هێزە خۆرئاواییەكان لەناوچەكەدا گرژییەكان ئاڵۆزتر دەكات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، چەندین ووڵات لەهەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكدان بۆ پاراستنی ئەو كەشتیانەی بە كەنداوی عەرەبیدا تێپەڕ دەبن و بەهۆی بوونی چەند ڕووداوێك و دەست بەر سەرگرتنی كەشتیەكی بەریتانیدا لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەو ووڵاتە بەمەترسی دەزانن بۆ سەر كەشتیە بازرگانییەكان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە