عێراق دەبێتە چوارەمین گەورە ووڵاتی بەرهەم هێنی نەوتی جیهان

عێراق دەبێتە چوارەمین گەورە ووڵاتی بەرهەم هێنی نەوتی جیهان

پەیامی کورد  ...   IEA ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ ووزە پێشبینیكرد عێراق بەمزووانە ببێتە چوارەمین ووڵاتی بەرهەمهێنانی نەوت.

 ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە  IEA  لەراپۆرتێكدا پێشبینیكردوە، تا ساڵی 2030 عێراق ببێتە خاوەنی سێهەمین ووڵاتی وەبەرهێنانی نەوت لەسەر ئاستی جیهان  . 

ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەرو كە بەپێی پێشبینیەكان عێراق تا ساڵی 2030 ڕۆژانە بەبڕی یەك ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات، بەوەش دەبێتە سێهەمین ووڵات كە لەو ماوەیەدا بتوانێت بەو رێژە زۆرە بەرهەمهێنانی نەوت زیادبكات.

هەر لە راپۆرتەكەدا ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ ووزە هەروەها پێشبینی كردووە، بەمزووانە و لەدوای ئەمریكا و سەعوودیەو ڕووسیا، عێراق دەبێتە چواره مین ووڵاتی بەرهەم هێنەری نەوت لە جیهاندا، بەڕێوبەری جێبەجێ كاری كۆمپانیاكەش رایگەیاندوە كە هۆكاری سەرەكی گەشبینی بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرەڕای ئەوەی عێراق یەك لەسەر سێی خاكەكەی لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەرداگیرا، بەڵام لە ساڵی 2012 ەوە تاكو ئێستا بە ڕێژەی 50٪ بەرهەمهێنانی نەوت زیادیكردوە.

فالح بیرۆل بەڕێوبەری جێبەجێكاری ئاژانسەكە پێیوایە كە عێراق دەتوانێت لە ئایندەدا گازێكی سرووشتی زۆر كۆبكاتەوە و لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی ووزە بەكاریبهێنێت.

راشیگەیاندوە لەئێستادا جگە لە نەوت، عێراق خاوەنی گازێكی سروشتی زۆر و ووزەی خۆر ە، بەڵام نەتوانراوە سوودی لێوەربگیرێت و ساڵانە 16 ملیار سێ جا گازی سرووشتی بە فیڕۆدەچێت و دەسووتێنرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە