حكومه‌تی عێراق بریاریداوه چه‌كه ئه‌مریكییه‌كان له میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه: چه‌ند زانیارییه‌کمان ده‌ست كه‌وتووه كه حكومه‌تی عێراق بریاریداوه چه‌كه ئه‌مریكییه‌كان له میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێته‌وه.
له‌درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق له كاتێكدایه كه به‌غدا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و چه‌كانه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دروست ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە