عێراقی هەتا ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاند

عێراقی هەتا ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاند

پەیامی کورد … عێراقی هەتا ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاند

 

لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق رایگەیاند،" لە كاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تاوەكو بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١، قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق".

 

بەپێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق دوای تەواوبوونی وادەی قەدەغەی هاتوچۆ، رۆژانە چێشتخانە و مۆڵ و کافێ و کافتریاکان، رێگەیان پێدەدرێت لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە تاوەكو کاتژمێر 8ـی شەو بە کراوەیی بمێننەوە.

 

هاوكات، رۆژانی هەینی و شەممان رێگایان پێنادرێت کاربکەن و بەکارهێنانی نێرگەلەیش لە شوێنە گشتییەکان بە تەواوەتی قەدەغەدەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە