عێراق/ لە ساڵێکدا ٦٤٤ کەس خۆیان کوشتووە

عێراق/ لە ساڵێکدا ٦٤٤ کەس خۆیان کوشتووە

پەیامی کورد … عێراق/ لە ساڵێکدا ٦٤٤ کەس خۆیان کوشتووە

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکان رێژەی خۆکوشتن لە عێراق بە تایبەتی لەناو کچانی گەنجدا بۆ بەرزترین ئاست هەڵکشاوە و بەشێک لە چاودێران و تویژەرانیش دەڵێن، ژمارەی راستەقینەی ئەو کەسانەی کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن، دوو هێندەی ئەو ژمارانەیە کە بە فەرمی رادەگەیەنرێن.

 

 کەناڵی سکای نیوز لە راپۆرتێکدا پاڵپشت بەو ئامارە فەرمییانەی لە وەزارەتەکانی تەندروستی، ناوخۆ و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق وەریگرتوون، بڵاوی کردوەتەوە، ساڵی رابردوو 644 حاڵەتی خۆکوشتن لە وڵاتەکە تۆمار کراون، ئەوەش بەرزترین رێژەی تۆمارکراوە، لە مێژووی عێراقدا و رێژەی خۆکوشتن لە ناو کچانی خوار تەمەنی 18 ساڵ، زۆر بەرزترە بەراورد بە تەمەنەکانی دیکە.

 

لەبەرامبەردا بەشێک لە چاودێران و توێژەرانی کۆمەڵایەتی باس لەوە دەکەن، ژمارەی راستەقینە زۆر لەوە زیاترە کە بە فەرمی رادەگەیەنرێت و تەنانەت دەگاتە دوو هێندەی ئەو ژمارەیە، چوونکە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، هۆکاری گیانلەدەستدانی کەسەکە وەک خۆکوشتن تۆمار ناکرێت.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانی زۆربوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتنیش، ئاماژە بە دۆخی ئابوری، بێکاری، دابونەریتی کۆمەڵایەتی و دۆخی نائارامی و ناسەقامگیری و توندوتیژییەکانی ساڵانی رابردووکراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو، کە خۆکوشتن لە نێوان ئەو کەسانەی ئاوارەبوون، چوار هێندە ئەوانەیە کە لە وەها دۆخێکدا نەژیاون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە