پەیامی کورد... عێراق مانگی ڕابردوو پێنجەمین وڵاتی هاوردەکاری کاڵای تورکی بووە
بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی ئاماری تورکیا، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای تورکییە و لە مانگی حوزەیراندا بە بڕی ٩٨٦ ملیۆن دۆلار کاڵای لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە.
دوێنێ هەینی 28_ی تهمووز_ی 2023 ، دەستەی ئاماری تورکیا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، قەبارەی هەناردەکردنی کاڵای تورکی لە مانگی حوزەیراندا ٢٠ ملیار و ٩٠٤ ملیۆن دۆلار بووە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٠.٥٪ کەمیکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لە ریزبەندی پێنجەمی هاوردەکاری کاڵای تورکییە و لە مانگی حوزەیراندا بە بڕی ٩٨٦ ملیۆن دۆلار کاڵای لەو وڵاتەوە هاوردەکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەڵمانیا لە ریزبەندی یەکەمە لە هاوردەکردنی کاڵای تورکی بە بڕی یەک ملیار و ٧٤٨ ملیۆن دۆلار و لە دوای ئەویش ئەمریکا دێت بە بڕی یەک ملیار و ٣٣١ ملیۆن دۆلار و لە ریزبەندی سێیەمیش بەریتانیا دێت بە بڕی یەک ملیار و ١٢ ملیۆن دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە