پەیامی کورد … عێراق چوار میلیۆن و ٥٠٠ هەزار ڤاکسینی فایزەر دەکڕێت
وەزارەتى تەندروستى عێراق وردەکارى گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر بۆ هاوردەکردنى ڤاکسین ئاشکرا دەکات.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى عێراق، حەسەن تەمیمى وەزیرى تەندروستى تەئکیدى کردوەتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر گرێبەستیان کردوە بۆ کڕینى چوارملیۆن و ٥٠٠ هەزارڤاکسینى دیکە.
ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو کاروان ڤاکسینى فایزەر گەیشتوەتە عێراق، کۆى گشتى ئەو ڤاکسینانەش کەتائێستا هاوردەى عێراق کراون گەیشتوەتە ٧٠٠ هەزار ڤاکسین لە جۆرەکانى سینۆفارم، ئەسترازینیکا، فایزەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە