پەیامی کورد... عێراق و سعوودیە ڕێککەوتنێکیان بۆ دابینکردنی کارەبا واژۆ کرد
عێراق و سعوودیە ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا بە تێچوویەکی کەم، بەپێی ڕێککەوتنەکە کارەبای باشووری عێراق پەیوەست دەکرێت بە تۆڕی کارەبای کەنداوەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنەکە لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزەی سعوودیە، هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی ئیدارەی تۆڕی کەنداو واژۆ کراوە.
بەپێی ڕێککەوتنی یەکەم هۆکاری زیاتر بۆ دابینکردنی کارەبای عێراق دەستەبەر دەکرێت لەناو تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا، بەتایبەت لەم وەرزەدا کە خواست لەسەر کارەبا بەرزە.
ڕێککەوتنی دووەم، دابینکردنی کارەبایە بۆ عێراق لەلایەن سعوودیەوە، هەروەها عێراق ببێتە ناوەندێک بۆ گواستنەوەی وزە لەنێوان کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتن لەنێوان وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری وزەی سعوودیە کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە