بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بڕیار وایە ڕۆژانى ٩ و ١٠ى مانگى دیسەمبەر ، ئەمریکا کۆنگرەى دیموکراسى ببەستێت بۆ هەموو ووڵاتانی جیهان.
هەر بەم بۆنەیەوە جۆ بایدن سەرۆککۆمارى ئەمریکا بە شێوەی فەرمی بانگهێشتى ووڵاتانی عێراق و ئیسرائیلى کردووە کە لە کۆنگرەکەدا بەشدارى بکەن.
ئەم دوو ووڵاتە تەنیا ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناڤینن کە بەشدارى کۆنگرەکە دەکەن.
کۆنگرەکەش بە مەبەستى پەرەپێدانى ژێرخانى دیموکراسى و بەرەنگاربوونەوەى ئەو لەمپەر و کێشانەى ڕووبەڕووى ڕەوتى دیموکراسى دەبنەوە وەک تووندوتیژى و گەندەڵى و تاکڕەوی و پەرەدان بە مافەکانى مرۆڤ دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە