پەیامی کورد... عێراق گرێبهستی گهورهی لهگهڵ تۆتاڵی فهڕهنسی واژۆكرد
حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، واژووکردنی چوار گرێبەستی تایبەت بە پرۆژەکانی وەبەرھێنان، پەرەپێدان و گەشەپێدان بە کەرتەکانی نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی فەڕەنسی-دا راگەیاند.
حەییان عەبدولغەنی لە میانی رێورەسمی واژووکردنی گرێبەستەکاندا رایگەیاند: لەچوارچێوەی واژووکردنی گرێبەستەکاندا، چوار پرۆژەی گرنگ لە کەرتەکانی نەوت و غازدا جێبەجێ دەکرێن.
وەزیری نەوتی عێراق وتی پرۆژەی یەکەم تایبەت دەبێت بە بەکارھێنانی دەریا بۆ ھەناردەکردنی نەوت و لەچوارچێوەی پرۆژەی دووەمدا، وەبەرھێنان لە غازی ھاوەڵ دەکرێت بە توانای ٦٠٠ ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا.پرۆژەی سێیەم، پەرەپێدان بە کێڵگەی نەوتی ئەرتاوی لە پارێزگای بەسرە لەخۆدەگرێت، بە جۆرێک بەرھەمھێنان لەو کێڵگەیە بۆ ٢١٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکرێت.
پڕۆژەی چوارەم، تایبەت دەبێت بە دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لەڕێگای تیشکی خۆرەوە بە توانای ھەزار میگاوات کە دەبێت بە یەکێک لە گەورەترین پرۆژەکانی وزە لە ناوچەکە. وهزیری نهوت وای وت.
ھەر چەندە حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ئاماژەی بە بەھای گرێبەستەکان نەدا، بەڵام لە میدیاکاندا ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە بەھای ئەو چوار گرێبەستە کە لەنێوان عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی فەڕەنسی-دا واژووی کراون، ٢٧ ملیار دۆلارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە