پەیامی کورد ... عێراق سکاڵا لە سەر ئێران تۆمار دەکات
عێراق بەنیازە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سکاڵا تۆمار بکات؛ لەبەرامبەر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و گۆڕینی ڕێگەی ئاو
ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیره ڕایگەیاند : وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە هیچ لێکگەیشتنێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەشی ئاوی ووڵاتەکەی دەستەبەر نەکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەهیوای ئەوەیە دۆسییەی ناکۆکی ئاو لەگەڵ ئێران جیهانی بکات.
عێراق لە لێدوانەکانیدا دەڵێت بەڵگە و دیکۆمێنتمان هەیە کە دەریدەخات کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکی درووستکردنی تونل و گوڕینی ڕێگەی ئاوە، ئەم کارەی کۆماری ئیسلامی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە