پەیامی کورد ... عێراق/ ساڵانە ١٠ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست داوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردووی، ١٠٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی رووداوه ده‌ره‌كییه‌كان، له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئاماره‌كانی قوربانیانی هاتوچۆ له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوو، ده‌ریخستووه كه له كۆی ٦٦ هه‌زار رووداوی هاتوچۆ، ١٠٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، جیا له‌وه‌ش ٧٩ هه‌زاریش بریندار بوونه.
راشیگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی زۆربوونی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، خێرا لێخۆڕینه، جیا له‌وه‌ش شۆفێرانی عێراق به هێماكان و یاساكانی هاتوچۆ، پابه‌ند نابن، یاخوود له كاتی لێخوڕیندا شۆفێران ئاگاداری ده‌وروبه‌ری خۆیان نین.
رائیدی پۆلیس فوئاد جه‌بار، كه ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆی عێراقه، رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌كار هێنانی مۆبایله، وێڕای خێرا لێخوڕین له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه.
راشیگه‌یاند، مه‌ترسیدارترین رێگا له عێراق، رێگه‌ی كه‌ركووك به‌غدایه له به‌ری باكووره‌وه، كه به رێگای مردن ناسراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە