پەیامی کورد ... عوسمان بایدەمیر : ئێمە لەگەڵ دەوڵەتێکی زۆردار و داگیرکەر ڕووبەڕووین کە دەبێ هەڵبوەشێتەوە
شارەداری پێشووی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد " دیاربەکر " و هەروەها پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ڕۆحا ، عوسمان بایدەمیر ڕایگەیاند ، دەوڵەتی تورکیا نابێتە دەوڵەتێکی دیمۆکرات و دەبی هەڵبوەشێتێتەوە .
بە پێی ئەم هەواڵە عوسمان بایدەمیر کە لە بەرنامەی تێلێگراف ئاکتۆئێل دا بەشداری کردبوو ڕەخنەی تووندی لە دەوڵەتی تورکیا گرت و ڕایگەیاند : تورکیا دەولەتی کوردان نییە ، بەڵکوو تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکار و زۆردارە و چیتر ، مانەوەو هەبوونی کارێکی ڕەوا نییە .
عوسمان بایدەمیر جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا ناگۆڕێت و هیچ کاتێکیش نابێتە دەوڵەتێکی دیمۆکراسی چوونکە ئێمە بە دەیان جار ئەمەمان تاقیکردووەتەوە و بۆمان ڕوونبووەتەوە کە دەولەتی تورکیا هیچ کات نابێتە کۆمارێکی دیمۆکراتی
هەروەها عوسمان بایدەمیری سیاستمەتداری کوردی باکوور ئاماژەی بەوە کرد کە ، ئێمە لە تورکیا بەرەوڕووی دەوڵەتێکی زۆردار و داگیرکارین کە دەبێت هەڵبوەشێتێەوە و لە ناو کەلاوەکانی پاش خۆیدا وون و لە ناو بچێت .
هەروەها ووتی : کە دەوڵەتی و پەرلەمانی تورکیا هی ئێمەی کورد نییە و جەختی کردەوە کە دەبێ ئێمە بگەڕێینەوە سەر ئەسڵ و ڕیشەی خۆمان ."
بایدەمیر لە بەردەوامی دا ووتی : لە ڕەوایەتی دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستان هیچ شتێک نەماوە و دەڵێ " لە ئامەد ڕەوابوونی ئەو دەوڵەتە دوایی هاتووە ، لەبەر ئەوەی کە سندووقی دەنگدانەکەیان لەوێ هەڵگرت . ئەم دەوڵەتە لەوێ دا دەردەکەوێت کە دەوڵەتێکی داگیرکار و دەوڵەتێکی پاشکەوتوو و کۆڵۆنیالە ."
دواتر ئاماژە بە هەوڵەکانی کورد دەدات بۆ بە دیمۆکرات کردنی دەوڵەتی تورکیا و بێ ئاکام بوونی ئەو هەوڵانە و ڕەخنەی خۆی ئاراستەی سیاسەتمەدارانی کورد لە باکوور دەکات و دەڵێ " ئێمەیان داوەتە بەر بۆ بە دیمۆکرات کردنی ئەم دەوڵەتە ، ئێمە هەموو هێز و تاقەتی خۆمان بۆ شتێک کە نابێت ، بە کار دەهێنین . بەڵام ئەو هێزەی لە بەرامبەری ئێمە وەکوو مرۆڤایەتی بە ئەندازەی سەرە دەرزییەکیش سوود و قازانجی نەبووە و ناشیبێت ." هەر بۆیە ئێمە دەبێ لە لایەن خۆمانەوە دەست پێ بکەین و کوردان ئاسیمیلە بکەین . پێویستە ئێمە ببینە خاوەنی خۆمان و خاوەنداریەتی لە خۆمان بکەین ، و دەبێ خۆمان بپارێزین ، دەبی ئێمە بگەڕێینەوە سەر بنچینە و ڕیشەی خۆمان . ئەو شوێنە " پەرلامان " بە داخەوە چیتر بۆ ئێمە هیج سوود و قازانجێکی نابێت و نییە . وەرن پێکەوە ئەو بەرنامانەی خۆمان بە کوردی ڕیک بخەین و درووستی بکەین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە