هاوکات لە گەڵ کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس لە سنوورەکانی شنۆ، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس کە ٤ ڕۆژ پێشتر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو، دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ڕۆژی دووشەممە " ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کەلاڕەشی خواروو“ سەر بە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆ کوژراوە.
بە پێی زانیارییەکان ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ”جاویدان هەکاری“ کوڕی زوبەیر ڕاگەیندراوە.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە لەلایەکی دیکەوە ، ڕۆژی دووشەممە " ٦ی ئۆگۆست " ، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری تەرگەوەری ئورمیە و باکووری کوردستان گیانی لەدەست داوە.
هەروەها ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٣ ساڵە بە ناوی “هاشم تەهووریان” کوڕی ئەسغەر و دانیشتووی گوندی سولینگی سەڵماس ڕاگەیاندووە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی تەهووریان لەو پەیوەندییەدا ڕایانگەیاندووە ، کە تەرمی هاشم ڕۆژی چوارشەممە و دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی لە کوێستانەکانی ناوچەی تەرگەوەر دۆزراوەتەوە.
بە پشت بەستن بە ئامارەکان ، لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە