پەیامی کورد … حكومەتی هەرێمی کوردستان نزیكەی چوار ملیار دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دوكانی كۆن- سلێمانی تەرخان كرد
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت، نزیكەی چوار ملیار دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دوكانی كۆن - سلێمانی، تەرخان كراوە.
لەراگەیەندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی سێ ملیار و 850 ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دوكانی كۆن - سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوەیە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە.
لە رۆژانی رابردوودا حكومەتی هەرێم نزیكەی شەش ملیار دیناری بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی خەرجكرد، ئامانجیش لەخەرجكردنی ئەو پارەیە، كۆكردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكە لە زۆنی 1ـی سنوری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و زۆنی 4ـی سنوری باشووری شاری سلێمانیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە