سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ئه‌نقه‌ره وتی: ئه‌گه‌ر ڕێکاری ئاماده بوونی کورد له سووریا دابین نه‌کرێت، به ده‌ره‌نجام ناگه‌ین.
به پێی ڕاپۆرتێک کە بە دەستمان گەیشتووە ، ڤلادیمیر پووتین به‌شداری کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان له ئه‌نقه‌ره .
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پووتین له ووڵامی ڕۆژنامه‌وانێک سه‌باره‌ت به داهاتووی یه‌په‌گه و بڕیاری ڕووسیا و ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر مه‌نبه‌ج وتی: ئه‌گه‌ر ڕێکاری ئاماده بوونی کورد له سووریا دابین نه‌کرێت، به ده‌ره‌نجام ناگه‌ین.
شایانی باسه ڕووسیا و تورکیا سه‌رباره‌ت به ڕۆڵی کورد له سووریا بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه که ڕووسیا مۆڵه‌تی به تورکیا دا تاکوو به هێرشی ئاسمانی شاری عه‌فرین داگیر بکات.
پووتین له‌مباره‌وه ئاماژەی کرد کە : له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ین له دوای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی سووریا‌ن و هاوکاری ده‌که‌ن. یه‌که‌مایه‌تی ئێمه یه‌کپارچه‌یی سووریا و له‌ناو بردنی تیرۆریسته‌کانه. هەر له‌مباره‌وه درێژه به هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ده‌ین.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له درێژه‌دا ووتی: خه‌ڵکی کورد ئه‌م مافه‌یان هه‌یه که له داهاتووی سووریا به‌شدار بن. بڕیاری کۆتایی له‌مباره‌وه به ده‌ست خه‌ڵکی سووریاوه ده‌بێت، بۆچوونی ئێمه له‌مباره‌وه ئه‌وه‌یه که کورده‌کان به‌شێکن له سووریای فره نه‌ته‌وه. جێکردنه‌وه‌ی کوردی سووریا له هه‌موو به‌شه‌کان و پڕۆسه‌ی سیاسی سووریا مافی کورده‌کانه. ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته دابین نه‌کرێت به ده‌رنجام ناگه‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: له‌مباره‌وه که کێ له پڕۆسه‌ی سیاسی سووریادا جێگه ده‌گرێت و هه‌ر کام له ئێتنیکه‌کان چ پێگه‌یه‌کیان ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵکی سووریا بڕیار ده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە